نه‌ینه‌وا.. چه‌كدارانی نه‌ناسراو 5 ئه‌ندامی یه‌ك خێزان ده‌كوژن
به‌هۆی جموجۆڵه‌كانی داعش 33 خێزانی نه‌ینه‌وا دووباره ئاواره بوونه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ی عه‌مام عه‌لیل، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵێك و هه‌ر 5 ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌یان كوشتووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و خێزانه له دایك و باوك و سێ منداڵ پێكهاتوون و سه‌رجه‌میان كوژراون، ته‌رمه‌كانیشیان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی مووسڵ كراون.
نه‌قیب ئه‌حمه‌د عوبێدی، له پۆلیسی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، دوای هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵه‌كه و كوشتنی ئه‌و خێزانه 5 كه‌سییه، چه‌كداران به‌ره‌و شوێنی نادیار هه‌ڵاتوون.
روونیشی كرده‌وه، پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام تا ئێستاش ئاماژه به‌وه نه‌كراوه ئه‌و چه‌كدارانه داعش بوونه یان نا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مڕۆ 33 خێزانی دیكه له ناحیه‌ی نه‌مروودی سه‌ر به‌قه‌زای حه‌زه‌ر له باشووری رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاواره‌بوونه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌نجامدانی چه‌ند هێرشێكی جیاواز له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه.
ئه‌گه‌رچی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، له مانگی دیسه‌مبه‌ری 2017 وتاری سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا خوێنده‌وه، به‌ڵام تا ئێستاش جموجۆڵ و چالاكییه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه ماوه، به تایبه‌تیش له‌و شوێنانه‌ی نزیكن له‌سه‌ر سنووری سووریا.
ئ. م