ڤاڵڤێردی به‌بێ مێسی تا دێت كێشه‌كانی زیاتر ده‌بێت
بارسێلۆنا به سه‌ره‌تایه‌كی خراپ وه‌رزی نوێی لالیگای ده‌ستپێكردووه
له گه‌ڕی سێیه‌می لالیگا بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر ئۆساسونا كه‌وته داوای یه‌كسانبوونه و به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان یارییه‌كه‌یان ته‌واو كرد و یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به‌ره‌و سه‌ره‌تایه‌كی خراپ له وه‌رزی نوێ هه‌نگاوی نا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 31 ئۆگه‌ستی 2019، بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی یانه‌ی ئۆساسونا.
له خوله‌كی 7 ده‌ستپێكی یارییه‌كه، رۆبێرتۆ تۆرێس گۆڵی پێشكه‌وتنی ئۆساسۆنای له دژی بارسێلۆنا تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه به‌سوودی تیپی خاوه‌ن یاریگه و جه‌ماوه‌ر كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی دوو گۆڕانكاری كرد و بارسێلۆنا دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی یه‌كی كرد، ئانسۆ فاتێ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م هاته شوێنی سیمیدۆ و له خوله‌كی 51 یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی به درێسی بارسێلۆنا تۆمار كرد و بووه بچووكترین یاریزان له مێژووی بارسێلۆنا گۆڵ بكات.
دواتر ئارسه‌ر میلۆ هاته شوێنی رافینها، ناوه‌راستكاره به‌رازیلییه‌كه له خوله‌كی 64 گۆڵی پێشكه‌وتنی بارسێلۆنای تۆمار كرد.
له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه، رۆبێرتۆ تۆرێس به لێدانی پێناڵتی دووه‌مین گۆڵی خۆی له یارییه‌كه كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.