لە کرماشان فێستیڤاڵی جوانی ئەسپی کوردى بەڕێوەچوو

جوانی ئه‌سپی ره‌سه‌نی كوردی نمایشكرا

K24 - هه‌ولێر:

فێستیڤاڵی دوو رۆژەی جوانیی ئەسپی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا بە بەشداری 210 ئەسپ لە سەرتاسەری ئێرانەوە بەڕێوەچوو و تێیدا 16 ئەسپ وەك جوانترین ئەسپ هەڵبژێردران، کە بەشی زۆریان جۆری ئەسپی کوردی لە پارێزگای کرماشان بوون.

لەو فێستیڤاڵەدا نێوبژیوانەکان لە هەشت ئاستی تەمەنیی جیاوازدا ئەسپەکانیان هەڵسەنگاند و لە هەر بەشێکدا سێ ئەسپ هەڵبژیران.

بەشداربووان، بەڕۆچوونی ئەم فێستیڤاڵانە بۆ پاراستنی رەسەنایەتی و ناساندنی ئەسپی کورد بە گرنگ دەزانن.

لەو فێستیڤاڵەدا نێوبژیوانەکان لە هەشت ئاستی تەمەنیی جیاوازدا ئەسپەکانیان هەڵسەنگاند و لە هەر بەشێکدا سێ ئەسپ هەڵبژیران، لە کۆتایشدا شەش ئەسپ وەک قارەمانی قارەمانەکان لە دوو بەشی نێر و مێدا دیاریی کران. لەو شەش ئەسپەش سێیان لە پارێزگای کرماشان بوون.

فێستیڤاڵی جوانیی ئەسپی رەسەنی کورد بۆ ماوەی دوو رۆژ لە یاریگای 15 هەزار کەسی 15ی خوردادی کرماشاندا بەڕێوەچوو، لێرە رەسەنایەتی گۆرانی کورديیش بە دەنگی هونەرمەند حوسەینی سەفامەنش، نمایشکرا.

کرماشان وەك ناوەندی بەخێوکردنی ئەسپی رەسەنی کورد دەناسرێت و شارەزایان رۆڵی ئەو شارە لە پاراستنی رەسانەیەتی ئەو جۆرە ئەسپە بە گرنگ دەزانن و ساڵانەش شوێنی بەڕێوەچوونی لەم شێوە فیستیڤاڵانەیە بۆ  پێشخستن و بەرەوپێشبردنی ئەسپی رەسەنی کورد.

ئ. م 

Fly Erbil Advertisment