پرسی كڕینی مووشه‌كی ئێس-400ی رووسی له‌ لایه‌ن عێراقه‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا نیگه‌ران ده‌كات

"پەرلەمان دەسەڵاتی کڕینی سیستەمی مووشەکی ئێس-400ی داوەتە سەرۆك وەزیران"

K24- هه‌ولێر:

لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشکرای دەکات، ئەوان لەگەڵ کڕینی مووشەکی ئێس-400ی رووسین و ئەمریکاش گۆشار دەخاتە سەر حکوومەت بۆ ئەوەی رێککەوتن لەگەڵ رووسیا نەکات.

بەدر زیادی، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پەرلەمان دەسەڵاتی کڕینی سیستەمی مووشەکی ئێس-400ی داوەتە سەرۆك وەزیران.

گوتیشی: ئاراستەیەکی بەهێز لە پەرلەمان هەیە، بۆ ئەوەی حکوومەت گرێبەستی کڕینی مووشەکی ئێس-400 لەگەڵ رووسیا واژۆ بكات. ئاماژەی بەوەشدا، رێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنتن کاریگەری لەسەر پاراستنی ئاسایشی ئاسمانی عێراق نەبووە.

H.B