قاسم سولێمانی سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراوی سه‌در بۆ ئێران ئاشكرا ده‌كات
وێنه‌ی سه‌در و خامنه‌یی و سلێمانی به‌یه‌كه‌وه بڵاوده‌بنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران به‌یه‌كه‌وه بڵاوبوونه‌ته‌وه و له دیمه‌نه‌كاندا قاسم سولێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانیش له ته‌نیشتیانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، كه به‌بۆنه‌ی عاشوورا له ئه‌نجوومه‌نی پرسه‌ی حوسه‌ینیدا له شاری قوم به‌شداربوون.
قاسم سولێمانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ره‌یه‌ك له خامنه‌یی و سه‌در به‌یه‌كه‌وه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "وێنه‌كه له ئه‌نجوومه‌نی پرسه‌ی حوسه‌ینیدا گیراوه".
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو له‌و وێنانه‌دا ئه‌وه بوو، كه سه‌در له ته‌نیشت خامنه‌یی و سولێمانی دانیشتووه، له‌كاتێكدا سه‌در به به‌رهه‌ڵستكاری سیاسه‌تی ئێران له عێراق ده‌ناسرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رۆژی هه‌ینی رابردوو رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در به سه‌ردانێكی له‌ناكاو و رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته شاری قوم له ئێران.
بگوێره‌ی میدیاكانی ئێرانیش، سه‌در له شاری قوم له چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا له كه‌ژاوه‌یه‌كدا به‌ناوی "ئال سه‌در" ده‌رده‌كه‌وێت، كه له شاری قوم خواردن دابه‌ش ده‌كات، هه‌روه‌ك له هه‌ندێك گرته‌شدا نیشان ده‌درێت، كه سه‌رقاڵی ئه‌داكردنی رێوڕه‌سمه ئاینییه‌كانه.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در به ده‌ربڕینی ده‌سته‌واژه‌ی "ماڵئاوا وڵاته‌كه‌م" له تۆڕی تویته‌ر، عێراقی به‌ره‌و ئێران جێهێشتبوو.
H.B




