هاوسەنگی بازرگانی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ ئهمهریكا زیادە تۆماردەکات
داتاکانیش دڵەڕاوکێکان بە ئابووری جیهان زیاتر دەکەن
K24 – ههولێر:
بازرگانی یەکێتی ئەوروپا بۆ کاڵا لەگەڵ ئهمهریكا زیادە تۆماردەکات و لەگەڵ چینیش کورتهێنان، داتاکانیش دڵەڕاوکێکان بە ئابووری جیهان زیاتر دەکەن.
نووسینگەی ئاماری سەر بە یەکێتی ئەوروپا (یۆرۆسات) رایگەیاند، لە مانگی کانوونی دووەمی تاوەکو مانگی تەممووزی ئەمساڵ زیادەی بازرگانی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمهریكا بۆ 90.9 ملیار یۆرۆ (100.8 ملیار دۆلار) بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا 80 ملیار یۆرۆ بوو لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا.
هاوکات کورتهێنانی تەرازووی بازرگانی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ چین لە 98.8 ملیار یۆرۆوە بۆ 109.2 ملیار یۆرۆ بەرزبووەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمهریكا پێناسی گومرگی بەسەر بەشێک لە کاڵاکانی ئەوروپا سەپاندووە، و هەڕەشەی زیاتریش دەکات، لە کاتێکدا گومان لە تەرازووی بازرگانیش دەکات. هاوکات هەریەکە لە واشنتن و برۆکسل گومان لە چین دەکەن کە داوای بازرگانی ئازاد دەکات و شەفافیەتیش پەیڕەو ناکات.
کۆی ئاڵووگۆڕی تەرازووی بازرگانی یەکێتی ئەوروپا کە لە 28 وڵات پێکهاتووە 10.2 ملیار یۆرۆ کورتهێنانی هەبووە، لە مانگی کانوونی دووەم تاوەکو تەمووزی ئەمساڵ، لە کاتێکدا 2 ملیار یۆرۆ کورتهێنانی هەبووە لە هەمان ماوەی ساڵی 2018.
هاوردەی وزە، بە تایبەت لە رووسیا و نەرویج بە هۆکاری سەرەکی ئەو کورتهێنانە دادەنرێت.
سەبارەت بە وڵاتانی ناوچەی یۆرۆش کە 19 وڵات لە خۆدەگرێت، هەناردەیان لەمانگی 6.2% لەسەر بنەمای ساڵانە بەرزبووەتەوە، هاوردەش بە رێژەی 2.3%. ئەوەش وایکردووە زیادەی بازرگانی ناوچەی یۆرۆ بۆ 24.8 ملیار یۆرۆ بەرزبێتەوە لە مانگی تەمموزدا بەراورد بە 16.9 ملیار یۆرۆ لە هەمان ماوەی ساڵی 2018.