رووسیا ساڵی 2020 قەرز بە دۆلار ناکات

مۆسکۆ بایکۆتی دۆلار دەکات

K24 – هه‌ولێر:

ئەنتۆن سیلوانۆڤ وەزیری دارایی رووسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە پلانیدانییە لەم ساڵدا قەرزی دەرەکی بکات، بەڵام لە ساڵی 2020 تەنیا قەرز بە یۆرۆ یاخود یوان دەکات نەک بە دۆلاری ئەمریکی.

وەزیری دارایی رووسیا کە هاوکات لە پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی حکومەتی رووسیاشە دەڵێت،" ساڵی داهاتوو رووسیا قەرز بە دراوە قورسەکانی وەک یۆرۆی ئەوروپی و یوانی چینی دەکات نەک بە دۆلاری ئەمەریکی و لەمساڵیشدا لە پلانیاندانییە قەرزی دەرەکی بکەن، بەڵکو بە گوێرەی پلانەکان قەرز وەرگیراوە."

 RT

H.J