بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزە عێراق گرێبەستێک لەگەڵ دوو کۆمپانیا واژۆ دەکات
عێراق گرێبەستێت لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەڵمانی و میسری واژۆدەکات
K24 – ههولێر:
بۆ دووبارە بنیادنانەوەی کۆمەڵگەی بەرهەمهێنانی وزە لە بێجی، عێراق گرێبەستێک بە بەهای 1.3 ملیار دۆلار لە گەڵ هەردوو گرووپی سیمێنی ئەڵمانی و ئۆراکسۆمی میسری واژۆدەکات.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی AFP فەرەنسی، لوئەی خەتیب وەزیری کارەبای عێراق گرێبستەکەی لەگەڵ جۆ کایسەر سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای سیمێنس و ئوسامە بەشای سەرۆکی کۆمپانیا ئۆراسکۆم واژۆکردووە.
وەزیری کارەبای عێراق بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاند، بەهای رێککەوتنەکە ملیارێک و 300 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکییە و 1.7 گێگاوات بۆ تۆڕی کارەبای نیشتمانی زیاددەکات.
هاوکات کۆمپانیای سیمێنس رایگەیاند، جێبەجێکردنی پڕۆژەکە 28 مانگی پێویستە و راستەوخۆ دوای بڕیاری حکومەتی عێراق لەبارەی پارەدارکردن دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.
ئەوەش بەشێکە لە چوارچێوەی ئەو پلانەی وەزارەتی کارەبا، کە لەگەڵ کۆمپانیای سیمێنس واژۆی کردبوو بۆ زیادکردنی 11 گێگاوات بۆ تۆڕی کارەبای نیشتمانی.
ئەمە لە کاتێکدایە، عێراق نزیکە 15 گێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت، ئەوەش زۆر کەمترە لە خواستی ناوخۆ کە پێویستی بە 24 گێگاوات کارەبا هەیە.
بەهۆی شەڕی سێ ساڵە لەگەڵ رێکخراوی داعش هەردوو وێستگەی بێجی یەکەم و دووەم لەگەڵ پاڵاوگەی نەوتی بێجی لە نێوچوون.
AFP
H.J