نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

بەهۆی هێرشی حووسییەکان بۆ سەر سعوودییە بەرزبووەتەوە

 K24 – هه‌ولێر:

لەگەڵ کرانەوەی بازاڕ لە یەکەم رۆژی هەفتەدا، نرخی نەوت نزیکەی 15% بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، کە هۆکارەکەی هێرشەکانە بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودییە.

هێرشی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودییە، زیاتر لە 50% هەناردەی وڵاتەکەی دابەزاند و 5% نەوتی خستنەڕووی بازاڕی کەمکردەوە.

گرێبەستە داهاتووەکانی نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە 19% بۆ 71.95 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەنەوەی تۆمارکرد، هاوکات گرێبەستە داهاتووەکانی نەوتی سووکی تێکساس زیاتر لە 15% بۆ 63.34 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.

Reuters

H.J