ئاستی فرۆشی ئۆتۆمبێلی نوێ لە یەكێتی ئەوروپا دابه‌زیوه‌

بەرزترین ئاستی دابەزین لە 2019 تۆمار دەکات

K24 – هه‌ولێر:

فرۆشی ئۆتۆمبێلی نوێ لە یەکێتی ئەوروپا لە مانگی ئابدا بەرزترین ئاستی دابەزین لەمساڵدا تۆماردەکات، ئەوەش مەترسییەکان لەبارەی پیشەسازی ئۆتۆمبێل زیاتر دەکات.

کۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێل لە یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی نوێ لە یەکێتییەکە بە رێژەی 8.4% لە مانگی ئابدا لەسەر بنەمای ساڵانە دابەزیووە بۆ 1.04 ملیۆن دانە.

ئەوەش بە دابەزینێکی گەورە دادەنرێت بەراورد بە ساڵی رابردوو، بە جۆرێک لە ئابی 2018 فرۆشی بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێل بەر لە رێوشوێنەکانی پاک راگرتنی ژینگە بەرزبوونەوەی تۆمارکردبوو.