داوا دەكرێت نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت لە ھەرێمی كوردستان كەم بكرێتەوە
وەزیری گواستنەوە: باجی سەر كۆمپانیاكانی ھەرێمی كوردستان لە كۆمپانیاكانی بەغدا
K24 - ھەولێر
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی كوردستان بە فەرمی داوا لە بەغدا دەكات باجی سەر كۆمپانیاكانی پەیوەندی كەم بكاتەوە، كە بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت.
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "بۆ كەمكردنەوەی باج لەسەر كۆمپانیاكانی پەیوەندی لە ھەرێمی كوردستان بە نووسراوی فەرمی داوا لە حكوومەتی عێراق دەكەین، ھاوكات ئەو داوایەمان ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمان و ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە".
روونیكردەوە: "لە ساڵی 2015 حكوومەتی عێراق بڕیاریدا بە رێژەی 20% بە زیادكردنی باج لەسەر كۆمپانیاكانی پەیوەندی، ئەمەش وایكرد نرخی كارتی مۆبایل گرانتر بوو، ئەم باجەش لە ھەرێمی كوردستان بووەتە 40%، ئەمەش جیاوازی زۆرە".
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا: "ساڵی 2015 بەھۆی شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوت ئەو بڕیارە دراوە، بەڵام ئێستا نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و شەڕی داعشیش وەك ئەوكات نەماوە".
لەبارەی خاوبوونەوەی ھێڵەكانی ئینتەرنێت لە ھەرێمی كوردستان گوتی: "یەكێك لە بڕگەكانی بەرنامەی چوار ساڵی داھاتوومان ئەوەیە كە بەڕێوەبەرایەتیەك دادەمەزرێنین بۆ چاودێری كردنی كۆمپانیاكانی پەیوەندی".
ھ.م