پارێزەری دەمیرتاش: ئەوەی بەرامبەر دەمیرتاش کراوە لە مێژووی تورکیا وێنەی نییە
داوای ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکرێت
K24 – ههولێر:
محەمەد ئەمین ئاکتار، پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش، بە کوردستان24ی راگەیاند ئەوەی دادگا بەرامبەر بە دۆسیەی دەمیرتاش دەیکات، لە مێژووی تورکیادا شتی وا رووینەداوە.
پارێزەری دەمیرتاش گوتیشی، لەکاتێکدا دادگای بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەمیرتاش دەرکردووە، بەڵام بەشێوەیەکی نایاسایی بڕیاری زیندانیکردن بۆ دەمیرتاش دەکراوە و ئازاد ناکرێت.
لە لایەکی دیکەوە، کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری رایگەیاندووە: "پێویستە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ئازاد بکرێت. ئازادنەکردنی دەمیرتاش کارەساتێکی یاساییە لە تورکیا".
دەمیرتاش بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و تیرۆر لە تورکیا زیندانیی کراوە، چەند سیاسیەکی تورکیا و یەکێتی ئەوروپاش، سزادانی دەمیرتاش بە سیاسی نەک یاسایی لە قەڵەم دەدەن.
H.J