حكوومهت عێراق 4 كهمپی له سنووری پارێزگای نهینهوا داخست
تەواوی خێزانە ئاوارەکان لە هەرچوار کەمپەکە گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان
K24- ههولێر:
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا داخستنی 4 کەمپی لە سنووری پارێزگای نەینەوا راگەیاند.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، تەواوی خێزانە ئاوارەکان لە هەرچوار کەمپەکە گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان. ئاماژەی بەوەشداوە، نزیکەی 4 ساڵە ئەو ئاوارانە لەو کەمپانەدا ژیانیان بەسەر دەبرد، دوای گەڕانەوەشیان بۆ ناوچەکانیان وەزارەت کەمپەکانی داخستووە.
پێشتر وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق داخستنی 3 کەمپی دیکەی لە سنووری پارێزگای نەینەوا راگەیاندبوو.
H.B