ئێران ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات و داوای هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ سعوودیه و ئیمارات ده‌كات
داوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كات كه سعوودیه و ئیماراتیش تێیدا به‌شدار بێت
K24- هه‌ولێر:
له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێ‌دا، حكوومه‌تی ئێران داوا ده‌كات، هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ پارێزگاریكردنی له ئاسایشی كه‌نداو به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێكبهێنن، كه هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئێران، عێراق، سعوودیه، ئیمارات، قه‌ته‌ر، كوه‌یت و عومان له‌خۆ بگرێت.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆرك به‌ر له ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی لووتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی: "پێویسته ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه هه‌ریه‌ك له ئێران، عێراق، سعوودیه، به‌حره‌ین، ئیمارات، قه‌ته‌ر، عومان، كوه‌یت و له‌وانه‌یه یه‌مه‌نیش له‌خۆ بگرێت".
زه‌ریف روونیشیكرده‌وه، "ئێمه دژی هاتنی یه‌مه‌ن نین بۆ ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه، به‌ڵام تا ئێستا روون نییه چی رووده‌دات، پێویستیشه ئه‌و وڵاتانه له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كار بكه‌ن".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، رۆژی یه‌كشه‌ممه، حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران گوتی: له میانه‌ی به‌شداریكردنی له 74ـه‌مین لووتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌ك بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایشی كه‌نداو و گه‌رووی هورمز له‌سه‌ر بنه‌مای هاوكاریی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه پێشكه‌ش ده‌كات.
ئاشكرابوونی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی ئێران له‌كاتێكدایه، دوای ئه‌و گرژیانه‌ی له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆپانیای ئارامكۆی سعوودیه، ئه‌مه‌ریكا كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پلانی تایبه‌تی خۆی ده‌كات، بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی سه‌ربازی بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایشی ده‌ریاوانی له ناوچه‌كه، كه زیاتر له 50 وڵات له‌خۆ بگرێت، له‌وانه‌ش ئیسرائیل.
H.B