باندێك له به‌سره ده‌ستگیركرا كه به ملیۆنان دۆلاریان له گه‌نجینه‌كان دزیوه
بانده‌كه له 12 كه‌س پێكهاتووه و ماوه‌ی 13 ساڵه پاره‌ی گڵدراوه‌ی خانه‌نشینان ده‌دزن
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری عێراقی ده‌ستگیركردنی باندێكی رایگه‌یاند، كه نزیكه‌ی 45 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكییان له به‌شی گڵدراوه‌ی "ئه‌و به‌شه‌ی بۆ دوای خانه‌نشین بوون ده‌گێڕدرێته‌وه" له مووچه‌ی ئه‌فسه‌ر و ئه‌ندامانی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ كاتی خانه‌نشینبوون له پارێزگای به‌سره دزیوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه: "دوای به‌دواداچوون و چاودێریكردنێكی ورد بۆ ماوه‌ی ساڵ و نیوێك، هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان و شانه‌ی سقوور له به‌سره توانیویانه باندێك ده‌ستگیر بكه‌ن، كه به ملیۆنان دۆلاریان له گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت دزیوه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئه‌و بانده به‌رپرسه له ونبوونی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه بۆ كاتی خانه‌نشین بوون له مووچه‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی به‌سره گێڕدراوه‌ته‌وه، هه‌ر له ساڵی 2006ـه‌وه تا 2019، كه پێویست بوو ئه‌و پاره‌یه له له بانقه حكوومییه‌كان هه‌ڵبگیرابا و دوای ته‌واوبوونی خزمه‌ت، وه‌ك مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ ئه‌ندام و ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كانی پۆلیس خه‌رج كرابا".
ئاشكراشیكردووه، پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی بانده‌كه له به‌رواری 9ی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی یاسایی دادگا بووه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، له میانه‌ی پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ژمێریاری له فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌سره، كه ئافره‌ته، راگیراوه و دواتر یه‌ك به‌یه‌ك ئه‌ندامانی بانده‌كه ئاشكراكراون و ده‌ستگیركراون، تا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و دۆسیه تێوه‌گلاون، گه‌یشتووه‌ته 12 كه‌س، له‌ناویان ئه‌ندامانی پۆلیس و ژماره‌یه‌كیشیان مه‌ده‌نین و خه‌ڵكی ناوچه جیاوازه‌كانی پارێزگای به‌سره‌ن.
به‌ڕێوبه‌ره‌ایه‌تی هه‌واڵگری عێراقی دووپاتیش ده‌كاته‌وه، "ته‌واوی تۆمه‌تباره‌كان دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و ئاشكرایانكردووه، كه به ته‌كنیكی فڕوفێڵیان بۆ دزینی ئه‌و بڕه زۆره‌ی پاره به‌كارهێناوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه".
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و پاره‌یه‌ی كه دزراوه، بڕه‌كه‌ی بریتییه له 54 ملیار و 289 ملیۆن و 919 هه‌زار و 215 دیناری عێراقی.
H.B