فەرەنسا هۆشداریی دەداتە ئێران
سەرۆکی فەرەنسا ئێران لە دۆخی ناوچەکە ئاگادار دەکاتەوە
K24 – ههولێر:
ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، بە حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئێرانی راگەیاندووە، تا دێت رێگاکانی کەمکردنەوەی گرژییەکان کەم دەبنەوە بۆیە کاتی ئەوە هاتووە ئێران پاڵپشتی چارەسەرکردنی کێشەکان بکات.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەمەریکا، ماکرۆن و رۆحانی بۆ ماوەی 90 خولەک کۆبوونەتەوە، کۆبوونەوەش بە ماوەیەکی کەم دوای تۆمەتبارکردنی ئێران بە هێرشکردنە سەر سعوودییە لە لایەن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و راوێژکاری ئەڵمانیا هاتووە.
لە راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی فەرەنسا هاتووە، سەرۆک رایگەیاندووە، لە دۆخی ئێستادا، رێگای چارەسەرکردنی کێشەکان بەر تەسکبوونەتەوە، بەڵام چارەسەرکردنی کێشەکان ئێستا لە هەموو کاتێک پێویستیی ترە، کاتی ئەوەش هاتووە ئێران بەو کارە هەستێت.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەمممە، هەر لەبارەی پرسی ئێران، سەرۆکی فەرەنسا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆببێتەوە.
H.J