تره‌مپ پێشوازی له پێشنیازی رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات
واژووكردنی رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران بۆ ئێمه گرنگه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، پێشنیازی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن، بۆ واژووكردنی رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران بۆ ئێمه گرنگه.
تره‌مپ له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان، عمران خان، رایگه‌یاند، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌یه، جۆنسۆن له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وت و شیاوی سه‌ركه‌وتنه له به‌ریتانیا.
تره‌مپ گوتیشی: جۆنسۆن دۆستێكی نزیكمه. زۆر زیره‌كه، ئه‌و پێشنیازی كردووه، رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و پلانه هاوبه‌شه‌ی ئێستا هه‌یه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه نادات، دامه‌زراوه ناووكییه‌كانی ئێران بپشكێنرێن و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی داوه‌ته ئێران خه‌ریكی پرۆگرامی چه‌كی ناووكی بێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، له نیویۆرك رایگه‌یاندبوو، كاتی ئه‌وه هاتووه، رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت له بری ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له ته‌مموزی 2015 له نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك واژوو كراوه.