بۆ رێگرتن له هه‌ڵوه‌رینی قژ چی باشه بخورێت
ده‌توانرێت رێگری له هه‌ڵوه‌رینی قژ بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زایه‌كی بواری رواندنه‌وه‌ی قژ، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، له رێگه‌ی خواردن و وه‌رگرتنی بڕی پێویست له مادده خۆراكییه‌كان ده‌توانرێت رێگری له هه‌ڵوه‌رینی قژ بكرێت.
كریس ڤارونا، له لێدوانێكیدا بۆ سایتی هۆلیوود لایڤ، رایگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی گرنگه رێكخستنی خۆراك و وه‌رگرتنی بڕی خۆراكی ته‌ندرووسته بۆ رێگرتن له هه‌ڵوه‌رینی قژ.
ئه‌وه‌شی گوتووه: هه‌ڵوه‌رینی قژ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و باری ده‌روونی كه‌سه‌كان درووست ده‌كات، بۆیه باشتر وایه به ته‌نگ ئه‌و كێشه‌یه‌وه بین.
له باره‌ی ژنانه‌وه، گوتی: زۆر هۆكار هه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌رینی قژی ژنان. زۆربه‌یان بۆماوه‌یین و به‌شێكیشیان په‌یوه‌ندییان به كه‌می ڤیتامین، كه‌مخوێنی، كه‌می ئاسن، زۆر ماندووبوون، تێكچوونی كاری غوده‌ی ده‌ره‌قی، ده‌رده رێویله، یان زۆر چاره‌سه‌ركردنی قژ كه ببێته هۆی سووتانی توێژاڵی پێستی سه‌ر.
ڤارونا كه له كالیفۆرنیا ناوه‌ندێكی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی قژ هه‌یه گوتیشی: ده‌كرێت بۆ هه‌ندێك كه‌س گۆڕانكاری له سیستمی خۆراك له رووی چۆنێتی و چه‌ندێتیی خواردنه‌وه ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكات، كێشه‌كانی قژی چاره‌سه‌ر بن. له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانیش، كاتێك خواردن چاك كراوه، هه‌ڵوه‌رینی قژیش وه‌ستاوه.
ئه‌و شاره‌زایه گوتیشی: پێویسته له خواردنه‌كاندا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێته‌وه، كه مادده‌كانی مه‌گنیسیۆم، بیوتین، زنك، ئاسن و ڤیتامینه‌كان، كه ده‌بنه هۆی پاراستنی قژ و ره‌ونه‌قدار بوون و نه‌رمبوونی.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ریه‌ك له خواردنه‌كانی ترشهڵۆكه چه‌ورییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له‌وانه ئۆمیگا3 كه له ماسیدا هه‌یه و چه‌وری ماسی سه‌له‌مون و گوێز و تۆوی كه‌تان و سۆیا هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ رێگرتن له هه‌ڵوه‌رینی قژ.
ئه‌و شاره‌زایه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ڤیتامین بی 6 كه له مۆز و په‌تاته و بی 12 كه له گۆشت و به‌رهه‌مه‌كانی شیردا هه‌یه و فۆلیك كه له ترشه‌كان و ته‌ماته‌دا هه‌یه و ڤیتامین دی كه له سپێنه‌ی هێلكه و جه‌رگدا هه‌یه یارمه‌تیده‌رێكی باشن بۆ پاراستنی قژ.