سیر و پیاز دژی چەند جۆرێکی شێرپەنجە دەجەنگن
سوودێکی گرنگی سیر و پیاز دەدۆزرێتەوە
K24 – ههولێر:
توێژینەوەیەک دەریخستووە، خواردنی رۆژانەی سیر و پیاز بە کاڵی، مەترسی شێرپەنجەی مەمک لە خانمان کەم دەکاتەوە.
توێژینەوەکە لە لایەن زانکۆی بوفالۆی ئەمەریکی و زانکۆی پوێرتۆ ریکۆ ئەنجام دراوە تیایدا تاقیکردنەوە لەسەر 600 ژن کراوە و تیایدا ئاشکرا کراوە، خواردنی سیر و پیاز، بە رێژەی 67% مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەم دەکەنەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی، پێشتریش ئەوە سەلمێنراوە کە سیر و پیاز، مەترسی نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی سییەکان، پرۆستات و گەدە بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکەنەوە.
دژە ئۆکسانێک ب ناوی Quercetin لە پیازدا هەیە کە دژینی گۆڕانی پرۆتین لە شێرپەنجەی مەمک دەجەنگێت. لەناو سیریش، پێکهاتەیەک بە ناوی allicin هەیە کە رێ لە دابەشبوونی کۆنترۆڵنەکراوی خانە دەگرێت.
تەنها لە بەریتانیا، ساڵانە 55 هەزار خانم دووچاری شێرپەنجی مەمک دەبن و یەکێکە لە شێرپەنجە بڵاوەکان.
H.J