چین گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی جیهان ده‌كاته‌وه
ئه‌ندازیارێكی عێراقی دیزاینه‌كه‌ی كردووه
K24 - هه‌ولێر:
شی جین پینگ، سه‌رۆكی چین، له نزیك بیجینگی پایته‌خت، گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی جیهانی كرده‌وه.
فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌بێته قه‌ره‌باڵغترینی جیهان و پێشتر له‌لایه‌ن خانمه ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی عێراقی – به‌ریتانی، زه‌ها حه‌دیده‌وه دیزاینی بۆ كراوه و له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی ده‌ریایی گه‌وره‌یه، بنمیچی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش، پۆڵایه و رووبه‌ره‌كه‌شی هێنده‌ی 25 یاریگای تۆپی پێ ده‌بێت.
فڕۆكه‌خانه‌كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان گه‌وره‌ترینه و توانای پێشوازیكردنی 620 هه‌زار گه‌شتی هه‌یه ساڵانه، تا ساڵی 2040یش په‌ره‌پێدانی فڕۆكه‌خانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ببێته خاوه‌ن 8 فڕگه، بۆ ئه‌وه‌ی توانای پێشوازیكردنی 100 ملیۆن گه‌شتیاری هه‌بێت له ساڵێكدا.
له چوارچێوه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه، پرۆژه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و میترۆی ژێره‌زه‌مینیش جێبه‌جێ ده‌كرێ، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران بتوانن له ماوه‌ی كه‌متر له 20 خووله‌ك بگه‌نه ناوه‌ڕاستی شار.
ئه‌و پرۆژه زه‌به‌لاحه ئه‌ندازیارییه، بودجه‌كه‌ی 120 ملیار یوانی چینییه، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 17.5 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م
