مه‌رجی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی نوێ بۆ هاتووچۆی قوتابیان داده‌نرێت
به‌هیچ جۆرێك رێگه نادرێت پاس و تاكسییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان نه‌فه‌ری زیاتر هه‌ڵبگرن
K24- سلێمانی:
لێژنه‌ی رێکخستنی هاتوچۆی خوێندکارانی زانکۆ، په‌یمانگا و خوێندنگه حکوومی و ئه‌هلییه‌کان ده‌ست به کاره‌کانی ده‌کاته‌وه و مه‌رجی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی نوێ لە 26 خالدا بۆ پاس و ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه داده‌نێت.
تا ئێستا بڕیارەکە نەچووه‌تە بوارى جێبەجێ کردن، به‌ڵام وه‌ك بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌و بڕیاره له سەرجەم قوتابخانەکان بۆ گواستنەوەى قوتابیان جێبەجێ بکرێت.
لێژنه‌که له نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی هاتوچۆ، ئاسایش، په‌روه‌رده، گواستنه‌وه و چاودێری بازرگانی پێكهاتووه و، چاودێری چۆنیه‌تی هاتوچۆکردن به خوێندکاران ده‌کات.
له‌مباره‌شه‌وه به‌كر محه‌مه‌د، بەرێوبەرى پەروەردەى ڕۆژئاواى سلێمان بەشێك لەو خاڵەنە دەخاتەڕوو، كه بۆ چۆنیه‌تى هاتوچۆکردنى قوتابیان دیاریان کردووە.
له باره‌ی مه‌رج و رێنماییه‌کانه‌وه بۆ ئەو پاس و تەکسیانەى قوتابیان دەگوازنەوە، حەمید یاسین، سەرپهرشتیارى گواستەنەوەى پاسى قوتابیان لە یەکێك لە قوتابخانەکانى سلێمانى ده‌ڵێت: به‌هیچ جۆرێك رێگه نادرێت نه‌فه‌ری زیاتر هه‌ڵبگرن. له هه‌مان کاتدا په‌خشکردنی گۆرانی و میوزیك له ناو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌دا قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نها رێگه به په‌خشکردنی بابه‌ته فێرکارییه‌کان ده‌درێت.
له‌باره‌ی نرخی گواستنه‌وه‌ی خوێندکار له ماڵه‌وه بۆ ناوه‌نده‌کانی خوێندن به ئه‌هلی و حکوومییه‌وه، ئه‌و خوێندنگا و باخچانه‌ی له سنووری گه‌ڕه‌که‌کانی خۆیانن، نرخی گواستنه‌وه‌یان بۆ هه‌ر مانگێك بۆ پاس ده‌بێت له (15 بۆ 20) هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت ئه‌و خوێندنگا و باخچانه‌ش که ده‌که‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری گه‌ڕه‌که‌کانی خۆیان، به‌ڵام له‌ناو شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمودن، نرخی گواستنه‌وه‌یان بۆ پاس (20 بۆ 30) هه‌زار دیناره ده‌ره‌وه‌ی شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمودیش نابێت کرێی گواستنه‌وه بۆ پاس له 25 بۆ 35 هه‌زار زیاتر بێت.
H.B