لە ماڵی بەرپرسێکی چین 13 تۆن زێڕ دەدۆزرێتەوە
دەست بەسەر پارەیەکی زۆریشدا گیراوە
K24 – ههولێر:
لە ماڵی بەرپرسێکی چین، 13.5 تۆن زێڕ و بڕێکی زۆر پارە و کەلوپەلی دەگمەن دۆزرایەوە.
بە تۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی، پۆلیس هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی ژانگ کی، ئەندامی لیژنەی شارەوانی و پارێزگای شاری هایکۆوی چین لە هەرێمی هاینان.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئاڕ تی رووسی، لە ناو ماڵی بەرپرسە چینییەکە، زیاد لە 13 تۆن زێڕ، ملیۆنەهان یاون، کەلوپەلی گرانبەها و تاپۆی چەندین شوێنی گرانبەها هەبووە.
ژانگ کی پێشتر پارێزگاری شارەکە بووە و تۆمەتی گەندەڵی خراوەتەوە پاڵ، ئەگەر تۆمەتەکەی بەسەردا بسەپێت، بەگوێرەی یاساکانی چین، سزای لە سێدارەدانی بۆ دەردەچێت.
#Chinese police had very bright idea to search house of #ZhangQi, former mayor of #Ganzhou, as they have found a secret basement filled with gold ingots pic.twitter.com/HXoZFhBIXf
— RT (@RT_com) September 28, 2019
H.J