ناوخۆ و به‌رگری عێراق ئامارێكی نوێی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانیان راگه‌یاند
ده‌ستێكی پیس خۆپیشانده‌ران ده‌كاته ئامانج

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری عێراق ئاماری زیانه گیانی و ماڵییه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراقیان راگه‌یاند.
گوته‌بێژی ره‌سمی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا، سه‌عد معه‌ن موسه‌وی، ئه‌م ئێواره‌یه له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ 104 كه‌س له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
گوتیشی: زیاتر له 6 هه‌زار كه‌س بریندار بوون، كه به‌شێكیان سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كانن.
هه‌روه‌ها گوتی: دوو بازگه، 52 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی، چێشتخانه‌یه‌ك و 7 كه‌ره‌ڤانه و 51 بینای ئه‌هلی و حكوومی سووتێندراوون.
سه‌عد معه‌ن باسی له‌وه‌شكرد، ده‌ستی شاراوه له پشت به ئامانجگرتنی خۆپیشانده‌رانه و لێكۆڵینه‌وه بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان ده‌ستیپێكردووه.
خۆپیشاندان له عێراقدا له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه ده‌ستیپێكردووه و هاووڵاتیان داوای خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بژێوییه‌كی شایسته ده‌كه‌ن.
.jpg)