قەبارەی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەبێتەوە
"ساڵی رابردوو گەیشتووەتە 12 ملیار دۆلار"
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئێران رایگەیاندووە، توانای زیادكردنی قەبارەی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق رۆژ بە رۆژ زیاد دەكات، بەجۆرێك تا ساڵی 2021 دەگاتە 20 ملیار دۆلار.
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئێران ئاشكرای كردووە، ساڵی رابردوو قەبارەی بازرگانی نێوان ھەردوو وڵات گەیشتووەتە 12 ملیار دۆلار و ئەمساڵ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە كارە ھەر پێشینەكانی وەزارەتەكەیە و پلانی پتەو بۆ زیادكردنی قەبارەی بازرگانی لەنێوان ئێران و عێراق داڕێژراوە ئەویش لە رێگەی ئاڵوگۆڕی شاندی بازرگانی و بەشداریكردن لە پێشانگاكان، جگە لەكاراكردنی دەروازە سنوورییەكانی نێوان ئێران و عێراق.
ھ.م