یەکەم کۆمپانیا پشت لە لیبڕا دەکات
پەی پاڵ لێی دهرچوو
K24 – ههولێر:
گەورە کۆمپانیای پەی پاڵ رایگەیاند، لە گرووپی دراوی ئەلیکترۆنی لیبڕا دەردەچێت، کە ئەوەش بە یەکەم لایەن دادەنرێت ئەو دراوە ئەلیکترۆنییەی کۆمپانیای فەیسبووک جێ بهێڵێت.
پەی پاڵ رایگەیاند، واز لە بەشداری کردنی دەهێنێت لەو دراوە و لە بڕی ئەوە جەخت لەسەر کارە سەرەکییەکانی دەکاتەوە.
پەی پاڵ لە راگەیهندراوێکدا رایگەیاند، پاڵپشتی ئەو دراو ئەلیکترۆنییە دەکەن، بەردەوامیش دەبن لە گفتوگۆکانیان بۆ ئەوەی لە داهاتوو بە یەکەوە کار بکەن.
لە وەڵامی ئەو بڕیارەی پەی پاڵ، گرووپی لیبڕا رایگەیاند، هەستیان بەو جۆرە تەحەدایانە کردووە بەهۆی ئەو هەوڵانەی لە سیستەمی دارایی دەیکەن.
هاوکات بە گوێرەی رۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵ، کە پێشووتر بڵاویکردبووەوە، هەردوو کۆمپانیای ڤیزا و ماستەرکارد چاوخشاندنەوە بە بەشداری کردنیان لە گرووپی لیبڕا دەکەنەوە.
کۆمپانیای فەیسبووک پلانی دەرکردنی دراوی ئەلیکترۆنی بۆ حوزەیرانی 2020 بە هاوکاری چەند لایەنێک بە ناوی یەکێتی لیبڕا بڵاوکردەوە، بەڵام ئەو پڕۆژەیە هەر زوو کاردانەوەی لە جهاندا لێکەوتەوە.