یەكێتی و گۆڕان ھەوڵی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان دەدەن
یەكێتی و گۆڕان كۆدەبنەوە

K24 - ھەولێر
بەگوێرەی میدیای فەرمی ئەمڕۆ چوارشەممە 9/10/2019، یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی لە ئاستی باڵادا كۆدەبنەوە.
لەبارەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەش ئاماژە بەوە كراوە، یەكێتی و گۆڕان پەیوەندییەكانی نێوانیان و پەیوەندییەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا و بارودۆخی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن.
لە چەند ساڵی رابردوودا پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و گۆڕان چەندین جار گرژیی تێكەوتووە، لە دوای ھەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستانیش تائێستا یەكێتی و گۆڕان فەرمی كۆ نەبوونەتەوە.
ھ.م