نهێنی 9ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ ده‌ستپێكی هێرشی توركیا ئاشكرا ده‌كرێت
بۆچی ئه‌و كاته دیاركراوه
K24 – هه‌ولێر:
سایتی ره‌سمی تورك پرێس، بڵاویكرده‌وه، دیاركردنی رۆژی 9ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ ده‌ستپێكی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا، به مه‌به‌ست بووه.
سایته‌كه نووسیویه‌تی: 9ی ئۆكتۆبه‌ر هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژی ده‌رپه‌ڕاندنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری ده‌ستگیركراوی پارتی كرێكارانی كوردستان له سووریا، كه له 9ی ئۆكتۆبه‌ری 1998 بوو.
دوای ده‌رچوونی له سووریا، ئۆجه‌لان له كینیا و له 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 1999 له لایه‌ن تیمێكی ئه‌منی توركیاوه ده‌ستگیركرا و گواسترایه‌وه بۆ توركیا.
رۆژی 9ی ئۆكتۆبه‌ری 2019، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی، كاتژمێر (04:00)ی ئێواره به تویتێك له تویته‌ره‌وه ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی دژی رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ستیان به بۆردومانی شاره كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان كرد.