توركیا دانی نا به كوژرانی سه‌ربازێكی
3 سه‌ربازی دیكه بریندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، رایگه‌یاند، سه‌ربازێكی سوپای توركیا، به‌یانی ئه‌مڕۆ كوژراوه و 3 سه‌ربازی دیكه بریندار بوون.
به گوێره‌ی زانیاری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، ئه‌و سه‌ربازه به فیشه‌كی قه‌ناسی شه‌ڕڤانانی كورد كوژراوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، په‌یامنێری كوردستان24 له گرێ سپی رایگه‌یاند، له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا و تۆپخانه‌كانی سوپا و گرووپه میلیشیاكان به چڕی بۆردومان و تۆپبارانی گرێ سپی ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له سێ قۆڵه‌وه هێرشی گرووپه میلیشیاكان و سوپای توركیا بۆ سه‌ر گرێ سپی ده‌ستیپێكردووه و شه‌ڕڤان و هاووڵاتیانی خۆبه‌خشی شاره‌كه قایمكاریان كردووه و له ناو شاره‌كه ماونه‌ته‌وه و به‌رگری ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌ڕای گه‌مارۆدانی شاره‌كه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ پێشڕه‌وییه‌كی گرووپه میلیشیاكان و سوپای توركیا به‌دی نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ رۆژی سێیه‌می ئه‌و هێرشه ئاسمانی و زه‌مینییه‌ی سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانییه‌تی كه بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستیپێكردووه.
