ھەناردە نانەوتییەكانی ئێران بۆ عێراق زیاتر دەبێت

ئاستی ھەناردەكان بەرز دەبێتەوە

K24 - ھەولێر

ئاستی ھەناردە نانەوتییەكانی ئێران بۆ عێراق لە 6 مانگدا گەیشتووەتە زیاتر لە 4 ملیار دۆلار.

مەسعود ئەردەكانی، بەڕێوەبەری نووسینگەی كاروباری كۆمەڵایەتی عەرەبی - ئەفریقی لە رێكخراوی پەرەپێدابی بازرگانی ئێران رایگەیاندووە، وڵاتانی عەرەبی توانیویانە دەست بەسەر نزیكەی 16 ملیار دۆلاری ھەناردەی ئێران بگرن لە كۆی نزیكەی 24 ملیار دۆلار.

ئەردەكانی،  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، ھەناردە سەرەكییەكانی عێران بۆ وڵاتانی عەرەبی لە كەلوپەلی خۆراكی، پۆڵا، پتۆركیمیاویان و كەلوپەلی بیناسازی پێكدێت.

سەبارەت بە كاریگەرییەكانی سزای ئەمەریكا لەسەر ھەناردەكانی ئێران بۆ وڵاتانی عەرەبی ئەردەكانی رایگەیاند، ئەو سزایانە بەرسبەستی لە چەند بازاڕێك دروستكردووە وەك بازاڕی قەتەر، لە كاتێكدا كە لە بازاڕەكانی دیكەدا گەشەی تۆماركردووە، بەجۆرێك ھەناردە نانەوتییەكانی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی 6 مانگدا گەیشتووەتە 4 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار و پشكیان لەو بازاڕە ركابەرییە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەكانی تێپەڕاندووە.

ھ.م