چین روو له عێراق دهكات
نەوت بەرامبەر ئاوەدانكردنەوە
K24 – ههولێر:
عێراق پڕۆژەی نەوت بەرامبەر ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانی، دەخاتە بەر دەستی چین.
لە چوارچێوەی سەردانی شاندێكی گەورەی عێراقی بەسەرۆكایەتی عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ چین، بەرنامەی نەوت بەرامبەر بە ئاوەدانكردنەوە و وەبەرھێنانیان كاراكرد.
بەگوێرەی بەرنامەكە كۆمپانیا چینییەكان روو لە عێراق دهكەن و بۆ ئەوەی 100 ھەزار بەرمیلی نەوتی رۆژانەیان دەستبكەوێت، پێویستە لە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان بەشداربن.
عادل عەبدولمەھدی له لێدوانێكدا بۆ كهناڵهكانی راگهیاند، رایگهیاند، ئێستا لە رۆژێكدا چین سەدا 20 بەرھەمھێنانی نەوتی عێراق ھاوردە دەكات.
گوتیشی: رێككەوتووین لەگەڵ ئەو وڵاتە كە سندوقێكی ھاوبەشی وەبەرھێنان لە نێوان ھەردوو وڵات دامبەزرێنرێت كە تەنیا پارەداركردنی نەوتی لە رێگەوە ئەنجامبدرێت.
ئەمە لە كاتیكدایە قەبارەی وەبەرھێنانی چین لە عێراق گەیشتووەتە 20 ملیار دۆلار كە تیشكی خستووەتە سەر وەبەرھێنان لە كەرتی وزە.