بەیاننامەیەکی توند دژی تورکیا لە ترەمپەوە
تره‌مپ هه‌ڕه‌شه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سزای بەرپرسانی ئێستا و پێشووی تورکیا دەدەین.
گووتیشی: سزاکان هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوەکە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن و بوونەتە هۆکاری ئاوارەبوونی خەڵک.
هەروەها گووتی: بە رێژەی سەدا پەنجا باج دەخەینە سەر کاڵاکانی تورکیا و گفتوگۆکانی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆری بازرگانی لەگەڵ تورکیا رادەگرین.
دووپاتیشی کردەوە، هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێننەوە.
Statement from President Donald J. Trump Regarding Turkey’s Actions in Northeast Syria pic.twitter.com/ZCQC7nzmME
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) October 14, 2019
تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه: وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا پێداچوونه‌وه بۆ رێككه‌وتنێكی بازرگانی ده‌كات، كه به گوژمه‌ی 100 ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره واژووی كردووه.
ئاشكراشیكرد، "واشنتن سزای زیاتر و سه‌ختتری ئابووری به‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه توركانهدا ده‌سه‌پێنێت، كه تاوانیان ئه‌نجامداوه و خه‌ڵكیان له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ر كردووه و هه‌ڕه‌شه‌شیان له ئاسایش و سه‌قامگیری سووریا كردووه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی ئه‌و به‌رپرسه توركانه بكات.
H.B