نرخی نەوت دابەزی

داتا لاوازه‌كان كاریگه‌ریان هه‌بووه‌

K24 – هه‌ولێر:

نرخی نەوت لە میانی مامەڵەکانی رۆژی سێشەممە، رووی لە دابەزین کرد، ئەوەش دوای بڵاوبوونەوەی داتا لاوازەکانی چین کە مەترسییەکانی لەبارەی خواستی نەوتی خاو لە لایەن گەورەترین هاوردەکاری نەوتەوە زیادکرد.

گرێبەستە داهاتووەکانی نەوتی خاوی برێنت بۆ مانگی کانوونی یەکەم بە رێژەی 0.7% بۆ ئاستی 58.94 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، و گرێبەستە داهاتووەکانی نەوتی سووکی تێکساس بۆ مانگی تشرینی دووەم بە رێژەی 0.9% بۆ 53.13 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی.

بە گوێرەی داتاکان، رێژەی هەڵاوسان لە چین بە رێژەی 3% لە مانگی ئەیلوول دابەزینی تۆمارکردووە، بەرامبەر بە 2.8% لە مانگی ئاب. 

لەبارەی دانوستاندنە بازرگانییەکان،ستیڤن منوچن وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەری هەیە گەڕێکی دیکەی پێناسە گومرگییەکان بۆ سەر هاوردەکراوی چینی زیادبکەن ئەگەر لەگەڵ وڵاتەکە تا کۆتایی مانگی کانوونی دووەم نەگەنە رێککەوتن، بەڵام بۆچوونەکان بۆ ئەوەن پەکین واشنتن رێککەوتنی بازرگانی نێوانیان واژوو بکەن.