ئەمەریكا ھالك بانكی توركی تۆمەتبار دەكات
ئەمریکا: هالک بانکی تورکی پاڵپشتی ئێران دەکات
K24 - ھەولێر
ئەمەریكا ھالك بانكی توركی تۆمەتبار دەكات، بەوەی كە لە سزاكانی ئەمەریكا خۆی دەدزێتەوە و پاڵپشتی ئێران دەكات.
بەگوێرەی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دادی ئەمەریكا، تۆمەتەكان خۆی لە قۆرخكردن، سپیكردنەوەی پارە، خۆدزینەوە لە سزاكانی ئەمەریكا بەسەر تاران دەگرێتەوە.
وەزارەتەكە ئاماژە بەوەش دەدات، ئەو بانكە بە كۆمەڵێك دۆسیەی تایبەت بە خۆدزینەوە لە سزاكانی ئەمەریكا دەگرێتەوە، كە بە ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێندرێت، ئەوانەش سپیكردنەوەی پارەیە لە داھاتی نەوتی ئێران، كە لەلایەن گەورە بەرپرسانی بانكە توركییەكە ئەنجامدراوە و رێگەی بە ئێران دراوە كە دەستی بە ملیۆنان دۆلار بگات. لە بەرامبەر ئەو كارەش بەرتیل بەو بەرپرسە توركانە دراوە، كە ئەوەش پێشێلكارییەكی گەورەیە لەلایەن بانكەكەوە و ھەڕەشە لە ئاسایشی نەتەوەیی دەكات، لەلای خۆیەوە بانكەكە رەتیدەكاتەوە كە ئەو كارەی ئەنجامدابێت.