عێراق بۆرییهكی نهوت بهرهو ئهردهن رادهكێشێت
له بهسرهوه هێڵهكه رادهكێشن
K24 – ههولێر:
هالە زواتی، وەزیری وزە و سەرچاوە کانزاییەکانی ئوردن رایگەیاند، وڵاتەکەی رۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەوت لە عێراقەوە لە رێگەی تانکەرەوە هاوردە دەکات.
زواتی لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، لەسەرەتای مانگی رابردووەوە ئوردن دەستیکردووە بە کڕینی نەوتی خاو لە عێراق بە نرخی برێنت، کە لە گواستنەوەکەی بەخشراوە.
هەروەها وەزیری وزەی ئوردن گووتیشی: لەگەڵ عێراق رێککەوتنیان کردووە کە وەبەرهێنان بکەن لە کڕینی نەوتەکە لە ماوەی داهاتوودا.
ئاماژەی بەوەشدا، هەنگاوی داهاتوویان لەگەڵ عێراق درێژکردنەوەی هێڵێ بۆری نەوتی بەسرە دەبێت بۆ بەندەری عەقەبە بە درێژی هەزار و 700 کیلۆمەتر، کە بۆ ماوەی 4 ساڵ کاری تێدا بکەن. ئەوەش بۆ ئەوەی زووتر نەوتی بەسرە بە دەست کڕیارەکانی بگات، ئوردنیش بەشێک لەو نەوتە دەکڕێت کە رۆژانە نزیکەی ملیۆنێک بەرمیلە. بەڵام ئێستا حکوومەتی عەمان بۆ پێداویستی ناوخۆ توانای کڕینی 150 هەزار بەرمیلی هەیە رۆژانە.