"ئێران دەبێتە سەرەكیترین ھاوبەشی بازرگانی عێراق"

ھەوڵەكانی پەرپێدانی بازرگانی نێوان عێراق وئ ێران بەردەوامی ھەیە

K24 - ھەولێر

باڵیۆزی عێراق لە تاران رایدەگەیەنێت، ھەوڵەكانی عێراق بۆ بەرزكردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران بەردەوامە و بەمەش ئێران دەبێتە سەرەكیترین ھاوبەشی بازرگانی عێراق.

سەعەد جەواد، باڵیۆزی عێراق لە تاران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "سەرەڕای سزاكانی ئەمەریكا بەسەر ئێران، بەڵام ھەوڵەكانی عێراق بۆ بەرزكردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران بۆ 20 ملیار دۆلار بەردەوامە، بەو جۆرەش ئێران دەبێتە سەرەكیترین ھابەشی بازرگانی بۆ عێراق و كۆمەڵێك خاڵ دەستنیشانكراوە بۆ ئەوەی لەرێگەیەوە پەرە بە پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوانیان بدرێت  و ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەرزبكەنەوە كە لە نێویاندا دروستكردنی شاری سنووری و ناوچەی بازرگانییە ئازادە لەسەر سنووری ھەردوو وڵات".

ئاماژەی بەوەشكرد، بانگھێشتكردنی كۆمپانیا بازرگانییەكانی ئێران بۆ بەشداربوون لە دووبارە بونیاتنانەوەی ناوچەكانی عێراق، ئەوە جگە لە بابەتی نەھێشتنی باج كە ئەگەر ھەیە پەرە بە كەرتی گەشتیاری بدات.

ھ.م