سەپاندنی سزکانی ئهمهریكا بۆ سهر توركیا لە ئاست چاوەڕوانییەکان کەمتر بوو
ساناترە لەو سزایانای ئەندامانی کۆنگرێس بانگەشەیان بۆ دەکرد
K24 - ههولێر:
دوای سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر تورکیا کە کەمتر بوو لە ئاست چاوەڕوانییەکان لیرەی تورکی بەرزبووەوە.
ئەو سزایانە لە لایەن واشنتنەنەوە بەهۆی هێرشەکان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەسەر ئەنقەرە سەپێندراوە، ساناترە لەو سزایانای ئەندامانی کۆنگرێس بانگەشەیان بۆ دەکرد.
وەک وەڵامدانەوەیە بۆ پێشڕەوییە سەربازییەکەی تورکیا بۆ باکووری سووریا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سزای بەسەر چەندین بەرپرسی تورکیادا سەپاند کە رۆڵیان هەبووە لە هێرشەکان. هەروەها بڕیاریدا پێناسی گومرگی بۆ رێژەی 50% بۆ سەر ستیلی هاوردەکراوی تورکی بەرزبکاتەوە، و سەرجەم دانوستاندنە بازرگانییەکانیشی لەگەڵ ئەنقەرە هەڵپەسارد.
بەو هۆیەشەوە لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بە رێژەی زیاتر لە 0.3% بۆ ئاستی 5.89 لیرە بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئاژانسی رۆیتەرز پێشووتر رایگەیاند بوو لیرەی تورکی خراپترین ئەدای لەسەرتاسەری جیهان تۆمارکردووە، بە جۆرێک تەنیا لەم مانگە 5% بەهاکەی لەدەستداوە.
ئ. م