نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە
ئۆپێک پاڵپشتی زیاتری لەو بەرزبوونەوەیە دەكات
K24 - ھەولێر
نرخی نەوت دوای بڵاوبوونەوەی داتاکانی ئەمەریکا بە کەمبوونەوەی بەرچاوی نەوتی کۆگاکراو بەڕێژەی 2.5% بەرزبووەوە، هەروەها ئەگەرەکان بە کەمکردنەوەی زیاتری بەرهەمهێنانی نەوت لە لایەن رێکخراوی ئۆپێکەوە پاڵپشتی زیاتری لەو بەرزبوونەوەیە کرد.
فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمەریکا رایگەیاند، نەوتی کۆگاکراوی ئەمەریکا 1.7 ملیۆن ملیۆنێك و 700 ھەزار بەرمیل لە هەفتەی رابردوو بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە و پاڵاوگەکانیش رۆژانە 429 هەزار بەرمیلیان پاڵاوتووە.
نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی 2.5% بۆ 61.17 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە، و نەوتی سووکی تێکساسیش بە رێژەی 2.7% بۆ 55.97 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبوونەوی تۆمارکرد.
ھ.م