هالک بانک سزا دەدرێت ئەگەر ئامادەی دادگای ئەمریکا نەبێت
پێنجی مانگی داهاتوو ئامادەی دادگا بێت
K24 – ههولێر:
داواكاری ئەمهریکای تایبهت به دۆسیهی هالك بانك، داوای لە نوێنەری ئهو بانكه تورکییه کردووە پێنجی مانگی داهاتوو ئامادەی دادگا بێت.
به گوێرهی یاسای كارپێكراوی ئهمهریكا، لە ئەگەری رەتکردنەوەی ئهو داوایه، هالک بانکی تورکی کە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە خاوەنداری دەکرێت، دووچاری سزا دەبێتەوە.
نوێنەرانی داواکاری فیدراڵی لە مانهاتن، ئەو بانکە تورکیەیان لە 16 ی ئەم مانگە تۆمەتبارکرد، کە پەیوەندی ملیاران دۆلاری هەبووە لەگەڵ ئێران و پێشێلی سزاکانی واشنتنی بۆ سەر تاران كردووه.
لەو بارەیەوە ئەو بانکە تورکیە رەتی کردەوە هیچ کۆمێنتێک لە سەر بڕیاری دادوەر بدات، بەڵام پێشووتر هالک بانک رایگەیاندبوو، کە لەو تۆمەتانە تێوە نەگلاوە کە رووبەڕووی کراوەتەوە، گووتیشی: ناچنە ژێر باری دەسەڵاتی وەزارەتی دادی ئەمهریکا، بەو پاساوەی كە هیچ لقێک یان کارمەندێکی لە ئەمهریکا نییە.
داواکاری فیدراڵی ئەمهریکا رۆژی 22 ئەم مانگە داوای لە هالک بانک کرد ئامادەی دادگا بێت.