لیرهی توركی دابهزی
رێژەی سوودی زیاتر لە پێشبینییەکان دابەزاند
K24 – ههولێر:
درەنگانی دوێنێ دوای ئەوەی بانکی ناوەندی تورکیا رێژەی سوودی زیاتر لە پێشبینییەکان دابەزاند، بەهای لیرە رووی لە دابەزین کرد.
ئەم ماوەی دوایی ئەو دراوە تورکییە لە ژێر گوشار دابوو، بەهۆی مەترسی لە ئەگەری کاردانەوەکان لە لایەن هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانی بۆ سەر ئەنقەرە، بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات لە رۆئاوای کوردستان، بەڵام لە رۆژی چوارشەممەوە دۆخی لیرە باشبووە و گەڕاوەتەوە ئاستەکانی پێش هێرشکردنە سەر باکووری رۆژئاوای سووریا.
درەنگانی رۆژی پێنجشەممە لیرەی تورکی بە رێژەی 0.5% بۆ 5.7630 بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزی، بەرامبەر داخرانی رۆژی چوارشەممە کە ئاستی 5.7350 تۆمارکردبوو.