روسنەفت گرێبەستەکانی لە دۆلارەوە بۆ یۆرۆ دەگۆڕێت

روسنەفت بەو هەنگاوەی دەیەوێت لە سزاکانی ئەمریکا خۆی بپارێزێت

K24 – هه‌ولێر:

ئیگۆر سێچین سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای روسنەفتی رووسی رایگەیاند کۆمپانیاکەیان لە بڕی دۆلار سەرجەم گرێبەستەکان بە یۆرۆ دەکات. ئامانجی روسنەفت لەو هەنگاوە خۆپاراستنە لە سزاکانی ئەمریکا.

ئەو هەوڵەی روسنەفت لە پشتکردنە دۆلار، لە چوارچێوەیە ئەو هەوڵە فراوانەی روسیا دێت لە پشتکردنە دۆلار، بەڵام پێشبینی ناکرێت بە خێرایی رۆڵی یۆرۆ هێز بە وڵاتەکە ببەخشێت بە هۆی ئەو رێژە سوودە نەرێنییەی هەیەتی.

سێچین لە میانی  دیداری ئابووری لە شاری ڤیرۆنای ئیتاڵیا رایەگیاند،"لە سەرجەم گرێبەستەکانی هەناردەکردن یۆرۆ بەکاردە‌هێنین و ئەو دراوە ئەوروپییە دەتوانێتی رۆڵێکی زۆر گەورە بگێڕێت."

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری روسنەفت ئاماژە بەوەدەدات، ناچارن ئەو هەوڵە بدەن بۆ ئەوەی سنوور بۆ کاریگەری سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆمپانیاکەیان دابنێن.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆیتەرز پێشووتر رایگەیاندبوو، روسنەفتی رووسی کە لە لایەن وڵاتەوە بەڕێوەدەبرێت، دراوی یۆرۆی وەک گریمانە داناوە بۆ سەرجەم گرێبەستەکانی هەناردەکردن.

هاوکات واشنتنیش هەڕەشەی سەپاندنی سزادانی روسنەفت دەکەن بەهۆی چالاکییەکانی لە ڤەنزوێلا، و کۆمپانیەکەش دەڵێت ئەو هەڕەشەی ئەمریکا پێشێلکردنی یاسایە.

H.J