زیانی داخرانی گەرووی هورمز رۆژانە ملیارێک دۆلارە
ئێران و سعوودیە و عێراق و کوێت و ئیمارات نەوت لێوه رهوانه دهكهن
K24 – ههولێر:
ئیگۆر سێچین بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای روسنەفت رووسی رایگەیاند، زیانی داخستنی گەرووی هورمز لە کەنداو ملیارێک دۆلارە رۆژانە.
سێچین گوتی: ملیارێک دۆلار زیانی راگیرانی خستنەڕووی نەوت دەبێت ئەگەر گەرووی هورمز بە تەواوی دابخرێت، کە بە راڕەوێکی گرنگی گواستنەوەی نەوتی بۆ بازاڕەکانی جیهان دادەنرێت بەهۆی ئەوەی ئێران و سعوودیە و عێراق و کوێت و ئیمارات نەوت لەو گەرووەوە هەناردە دەکەن.
هاوکات بەڕێوەری جێبەجێکاری کۆمپانیای روسنەفت ئاماژە بەوەدەدات، درێژای گەرووی هورمز 40 کیلۆمەترە، بەڵام 15% کۆی خستنەڕووی نەوت لەو گەرووەوە دەچێتە بازاڕەکانی جیهان.
بازاڕەکانی نەوت هەمیشە لە دڵەڕاوکێدا بە هۆی مەترسییەکان لە گەرووی هورمز کە راستەوخۆ کاریگەری دەکاتە سەر کۆی خستنەڕووی نەوتی جیهان و گەشەی ئابووری جیهان.