پشکەکانی نۆکیا گەورەترین دابەزین دوای ساڵی 1991 تۆماردەکات
وەبەرهێنانی زیاتر لە تۆڕی G5 ئەلیکترۆنی دەکەن
K24 – ههولێر:
دوای ئەوەی کۆمپانیای نۆکیای فینلەندی دیدگای خۆی بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو بڵاوکردەوە، ئاماژەی بە قازانجەکان کرد، پشکەکانی کۆمپانیاکە بە رێژەی 24% دابەزی.
کۆمپانیای بەرهەمهێنانی کەلوپەلی پەیوەندییەکان، پێشبینییەکانی بۆ قازانج لە ئهمساڵ و ساڵی داهاتوو دابەزاند، و هۆکارەکەی ئەوە گەڕاندەوە کە وەبەرهێنانی زیاتر لە تۆڕی G5 و ئەلیکترۆنی دەکەن.
كۆمپانیاکە رایگەیاند، بۆ چارەکی سێیەم و چوارەمی ساڵی دارایی 2018، دابەشکردنی نەختینەییە پێشکەش ناکەن و پێشبینیش ناکەن ئەنجامی کارەکان تا 2021 گەشانەوە بەخۆی ببینێت.
ئهوەش پشکەکانی نۆکیا لە مامەڵەکانی هێلسنکی بە رێژەی 24% دابەزی ئەوەش گەورەترین دابەزینە لە دوای ساڵی 1991ـەوە.