بەھای دۆلار بەرزدەبێتەوە
رێككەوتنی ئەمەریكا و چین بەھای دۆلاری بەرز دەكاتەوە
K24 - ھەولێر
ئەو پێشكەوتنەی كە لە رێككەوتنە بازرگانییەكانی نێوان ئەمەریكا و چیندا روویداوە، دەستبەجێ بەھای دۆلاری ئەمەریكی بەرزكردەوە.
بەگوێرەی نوسینگەی نوێنەری بازرگانی ئەمەریكا، دوای ئەوەی بەرپرسانی بازرگانی ئەمەریكا و چین توانیان وەك قۆناخی یەكەم بگەنە رێككەوتنێكی بازرگانی، لە دوایین مامەڵەكانی دراودا بەھای دۆلار بەرزبوونەوەی تۆماركرد، بەجۆرێك پێنوینی دۆلار بەرێژەی 0.2%بەرزبووەوە و گەیشتە 97.826 دۆلار، ھاوكات بەرامبەر بە یۆرۆ بەرێژەی 0.21%بەرزبووەوە، بەرامبەر بە پاوەند 0.19%.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندووە، سەرجەم ئەو ناجێگیرییەی كە لە بەھای دراوەكاندا تۆماركراون لەماوەی ئەمساڵدا، بەھۆی ناكۆكییە بازرگانییەكانی جیھانەوە بووە، بۆیە ھەر جووڵەیەكی بازرگانی دەستبەجێ كاریگەری ئەرێنی یان نەرێنی جێ دەھێڵێتە سەر بەھای دراوەكان.
ھ.م