سعوودیە زۆرترین نەوت هه‌نارده‌ی چین دەكات

ھێرشەكانی سەر ئارامكۆ كاریگەری نەرێنی لە ھاوردەی نەوت بۆ چین نەكردووە

K24 - ھەولێر

سعوودیە توانیویەتی لە لیستی ھاوردەكارانی نەوت بۆ چین لە مانگی ئەیلوولدا لە پێش ھەموو وڵاتانی دیكەوە بێت.

بەگوێرەی دوایین ئامارە گومرگییەكان لە چین، سعوودیە توانی لە مانگی ئەیلوولدا پێگەی خۆی وەك  گەورە ھاوردەكاری نەوتی خاو بۆ چین بپارێزێت، ئەویش بە پاڵپشتی پاڵاوگە نوێیەكانی، لە كاتێكدا كە ھاوردەی نەوت لە ئێران و ڤەنزوێلاوە بەھۆی سزاكانی ئەمەریكاوە رووی لە نزمبوونەوە كردووە، بەجۆرێك باری نەوتی سعوودیە لە مانگی ئەیلوولدا بۆ چین گەیشتووەتە 7 ملیۆن و 170 ھەزار بەرمیل و بەگشتی لەماوەی 9 مانگی سەرەتایی ئەمساڵیش گەیشتووەتە 55.4% بە بەراورد بەھەمان ماوەی ساڵی رابردوو.

ئەم سەركەوتنەی سعوودیە تۆماریكردووە ھاوكاتە لەگەڵ پێشبینییەكانی چاودێران كە پێیانوابووە ھێرشەكانی سەر ھەردوو دامەزراوە نەوتییەكەی سعوودیە كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر كەرتی نەوتی لەو وڵاتە.

ھ.م