"ئەمەریكا مانگانە بە بڕی 30 ملیۆن دۆلاری نەوتی سووریا دەبات"

رووسیا: ئەمەریكا دەستی بەسەر كێڵگە نەوتییەكانی رۆژھەڵاتی سووریا دا گرتووە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاشكرای دەكات، داھاتی بە قاچاغبردنی نەوتی سووری لەلایەن حكوومەتی ئەمەریكاوە كە راستەوخۆ بۆ ھەژماری دامەزراوەی و ئاژانسی تایبەتی ئەمنی لە ئەمەریكا دەگوازرێتەوە بڕی 30 ملیۆن دۆلاری مانگانە تێدەپەڕێنێت.

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند "واشنتن دەستی بەسەر كێڵگە نەوتییەكانی رۆژھەڵاتی سووریا دا گرتووە و ئەو نەوتەی كە دەكەوێتە ئەو ناوچەیەوە بۆ وڵاتانی دیكە بە قاچاغ دەبردرێت، كە لە ژێر چاودێری ئەمەریكا و دامەزراوە ئەمنییەكانیەتی".

ھ.م