لەسەر نەوتی سووریا رەخنە لە ترەمپ دەگیرێت
ترەمپ داوا دەکات نەوتی سووریا لە لایەن کۆمپانیایەکی ئەمریکیەوە بەڕێوەببرێت
K24 - ھەولێر
شارەزایان رەخنە لە دەستپێشخەرییەكەی ترەمپ دەگرن بەوەی كە ئیدارەدانی نەوت لە سووریا، لەلایەن كۆمپانیایەكی ئەمەریكییەوە دەبێت.
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەو دەستپێشخەرییەی كە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا خرایەڕوو بەوەی كە كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل یانیش ھەر كۆمپانیایەكی دیكەی ئەمەریكی، كێڵگە نەوتییەكانی سووریا بەڕێوەببەن، رەخنەی تووندی شارەزایانی یاسا و شارەزایانی بواری وزەی لێكەوتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە دوێنی یەكشەممە ترەمپ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، كە بەنیازە گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل یانیش یەكێك لە كۆمپانیا گەورەكانی ئەمەریكا بكات، بۆ ئەوەی نەوتی سووریا بەڕێوەببەن و دواتر داھاتەكەی دابەشبكرێت و لە بەرامبەردا ھەردوو كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل و شێڤرۆن رەتیانكردەوە كە كۆمێنت لەسەر ئەو لێدوانەی ترەمپ بدەن.
ھ.م