هاوردەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە كوێت قەدەغە دەکرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كوێت بڕیاریدا

K24 - ھەولێر

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کوێت هاوردەکردنی سەرجەم جۆرەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بێ مۆڵەتی قەدەغەکرد.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كوێت لە رایگەیەنداروێکدا، هاوردەکردنی سەرجەم جۆرەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بە هەموو شێوە و قەبارەکانی قەدەغەکرد، کە لە دوورە بە کۆنترۆڵەوە ئاراستە دەکرێت و کامێرا یاخود ئامێری پەیوەندییان پێوە بەستراوە، بۆ هاوردەکردنیش دەبێت مۆڵەت لە وەزارەتی ناوخۆوە وەربگیرێت.

بەو بڕیارەش کۆمپانیا و دوکانەکان کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە مۆڵەتیان هەیە ناچار دەکات، لیستێک ئامادە بکەن بۆ کڕیارانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەموو زانیاری کەسی تۆمار تێدا بکەن.

هاوکات رۆژنامە ناوخۆییەکانی کوێت لە مانگەکانی رابردوو چەندین هەواڵێكیان بڵاوکردبووەوە، پەیوەست بوو بە رووداوەکانی لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدرابوون، کە ئەوەش بە پێشێلکردنی ئاسایش تۆمارکراوە.

ھ.م