داتا نەرێنییەکانی چین نرخی نەوت دادەبەزێنێت

لە مانگی ئەیلوول گەشەی ئابووری چین دابەزینی تۆمارکردووە

K24 - ھەولێر

نرخی نەوت دوای بڵاوبوونەوەی داتا نەرێنییەکانی چین بە رەنگی سوور دەستی بە مامەڵەکان کرد، سەرەڕای بەرەو پێشچوونی دانووستاندە بازرگانییەکان، بەڵام گەشەی ئابووری چین دابەزینی تۆمارکردووە لە مانگی ئەیلوول.

گرێبەستە داهاتووەکانی نەوتی خاوی برێنت بۆ مانگی کانوونی یەکەم بە رێژەی 0.2% بۆ 61.37 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، و گرێبەستە داهاتووەکانی نەوتی سووکی تێکساس بۆ هەمان مانگ بە رێژەی 0.2% بۆ 56.33 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی

ئەمە لە کاتێکدایە  هەفتەی رابردوو نەوتی برێنت زیاتر لە 4% سووکی تێکساسیش زیاتر لە 5% دەستکەوتی هەفتانەیان هەبوو، ئەوەش بەرزترین بەرزبوونەوەی هەفتانە بووە لە 20 مانگی ئەیلوولی رابردووەوە.

هاوکات قازانجی کۆمپانیا پیشەسازییەکانی چین بۆ دووەم مانگ لەسەر یەک لە مانگی ئەیلوول دابەزینی تۆمارکردووە، لەگەڵ بەردەوامی دابەزینی نرخەکانی بەرهەمهێنان ئەوەش ئاماژەیە بە سستبوونەوەی گەشی ئابووری چین، و بەردەوامی جەنگی بازرگانی لەگەڵ ئەمەریکا.

رۆژی هەینی رابردووش ئەمەریکا و چین راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە، کە هەدردوولا نزیکن لە رێککەوتن و کۆتایی هێنان بە جەنگی بازرگانی.

ھ.م