بازاڕی زێڕ چاوی لەسەر بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکایە
چەند رۆژێكە نرخی زێڕ جێگیربووە
K24 - ھەولێر
جووڵەیەکی ئەوتۆ لە نرخی زێڕ بەدی ناکرێت و تا رادەیەک جێگیری پێوە دیارە، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی هەینی بە رێژەی 1% بەرزبووەوە.
ئێستا وەبەرهێنەران لە چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجووەمەنی فیدڕاڵی ئەمەریکان لە بارەی دیاریکردنی رێژەی سوود، کە لەم هەفتەیەدا بڕیاری لەسەر دەدات.
نرخی زێڕ لە دەوروبەری 1504 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک جێگیر بووە و مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام لە گرێبەستە داهاتووەکانی بە رێژەی 0.1% بۆ 1506.70 دۆلار بەرزبووەوە.
هاوکات چاوەڕوان دەکرێت ئەنجوومەنی فیدڕاڵی ئەمەریکا رۆژانی 29 و 30 ئەم مانگە کۆببێتەوە، مامەڵەکاران 90.4% پێشبینی دەکەن رێژەی سوود 25 خاڵی سەرەکی دابەزێنێت، بەوەش دەبێتە سێیەم دابەزاندنی رێژەی سوود لە ئەمساڵدا.
ھ.م