بەریتانیا دەرگا بۆ ھواوی واڵا دەكات

جۆنسۆن رێگە بە هواوی دەدات لە بەریتانیا کار لەسەر سیستمی 5G بکات

K24 - ھەولێر

رۆژنامەی سەندەی تایمزی بەریتانی بڵاویكردەوە، بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، رێگە بە کۆمپانیای هواوی چینی دەدات کار لەسەر سیستمی نەوەی پێنجەم 5G لە بەریتانیا بکات.

سەرچاوەیەک بە رۆژنامەی سەندەی تایمزی بەریتانی راگەیاندووە، کە حكوومەتی لەندەن هەنگاو دەنێت بۆ ئەوەی رێگەی بە هواوی چینی بدات کار لەسەر سیستمی فایڤ گی بکات لە وڵاتەکەی.

ئەمەش وادەکات بەریتانیا لەگەڵ ئەمەریکا دووچاری ناکۆکی بێت، چونکە واشنتن ئەو کۆمپانیایەی خستووەتە ناو لیستی رەش و گوشار لە هاوپەیمانەکانی دەکات مامەڵە لەگەڵ ئەو کۆمپانیا چینییە نەکەن.

سەرچاوەیەکئاگادار رۆژنامەی سەندەی تایمزی راگەیاندووە، کە کۆبوونەوەی زیاتر لەبارەی هواوی لە رۆژانی داهاتوو ئەنجامدەدرێن.

ھ.م